
بە پێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، “ئیمان باقری” و “ئەمیر حسێن ڕەزایی” دوو هاووڵاتیی خەڵی ئەلشتەر، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ناوبراوان لە خاڵی پشکنین و دەروازەی ئەمشارە، گیانیان لە دەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی جێگیر لە خاڵی پشکنینی دەروازەی ئەلشتەر، دەستیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ ئۆتۆمبێلی ئیمان باقری کردووە و ناوبراو بە هۆی پێکران بە فیشەک دەست بە جێ گیانی لە دەستداوە. ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە لە پشتەوەی ئیمان باقری لە کاتی ڕۆیشتندا بوو و ئەمیر حسێن ڕەزایی و هاوژینەکەی تێیدا بوون کە کەوتنە بەر ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە و پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، ئەمیرحسێن گیانی لە دەست داوە و هاوژینەکەشی بە هۆی قورسی برینەکانییەوە چووەتە کۆماوە و لە نەخۆشخانەی عەشایەر لە خوڕەم ئاوا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.