
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بە دەیان هەزا کەس لە شاری تێلاڤیڤ پایتەختی ئیسرائیل، دژ بە گەڵاڵەی “داگیرکردنی غەززە” هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ناڕازییان لەم خۆپیشاندانەدا کە لە لایەن بنەماڵەی دیلەکان ڕێکخرابوو، پلاکاردگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە وێنەی ڕۆڵەکانیان کە لە لایەن حەماسەوە بەدیل گیراون، لەسەر بووە. ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە، ژمارەی بەشداربووانیان نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس ڕاگەیاندووە. هاوکات ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئیسڕائیل ڕایانگەیاندووە کە پۆلیسی ئەم وڵاتە، چەندین کەس لە خۆپیشاندەرانی دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، کابینەی ئەمنییەتی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، بەدوای چەندین کاتژمێر لێکدانەوەی ئەم بابەتە، لەگەڵ گەڵاڵەی “داگیرکردنی غەززە” لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ئەم وڵاتە، موافەقەتی کرد.