فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕینی ٣١ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “خدر ڕەسووڵی”، ٦٩ ساڵ تەمەن و “کلارا ڕەسووڵی”، ٣٧ ساڵە، باوک و کچی خەڵکی مەهاباد، هەتا ئێستاش چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە دیار نییە. 
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییانە، ناوبراوان لە مانگی پێشووەوە هەتا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفونیان لەگەڵ کەسوکاریان نەبووە کە ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی لە بارەی باری تەندروستییان. شایانی باسە، خدر و کلارا ڕەسووڵی، پاش دەستبەسەرکرانیان لە مەهاباد، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گواستراونەتەوە. خدر ڕەسووڵی بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە گشتی تا ئێستا ٥ ساڵ بەندکرانی لە بەندیخانەکانی ئێران تێپەڕاندووە و پاش بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیش هەڕەشەی لێکرابوو. جێگای ئاماژەیە، خدر و کلارا ڕەسووڵی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندووتیژی و بێڕێزی لە ماڵی بنەماڵەییان لە مەهاباد دەستبەسەر کرابوون.