گیان لەدەستدانی بە سەدان کەس لە سوودان بەهۆی پەتای کۆلێرا
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

بەگوێرەی هەواڵەکان، ٢٢٥ کەس لە وڵاتی سوودان بەهۆی پەتای کۆلێرا گیانیان لەدەست داوە و ژمارەی تووشبوانیش پێنج هەزار و ٦٠ کەسی تێپەڕاندووە.
وتەبێژی دەستەی هەماهەنگیی گشتیی بۆ ئاوارەکانی دارفۆر دەڵێت: پەتای کۆلێرا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەتایبەتی لە جەبەل مەرە و کەمپی ئاوارەکان. ئاماژەی بەوەش کردووە، خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بێ وێنەیە و لە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارترە بەتایبەتی لە کەمپەکانی تەویلە و نیالا لە سوودان. هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٠٢٤ەوە هەتا ئێستا، نزیکەی ١٠٠ هەزار حاڵەتی کۆلێرا لە سوودان تۆمار کراون.