فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی، کرماشان، ئەهواز، ڕەشت و تاران، لە بەرامبەر بینای ئەم سازمانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “بێکاری ئاوسان، بەڵای گیانی خەڵک”، “زوڵم و ستەمی زۆر، ئێمەی هێناوەتە سەر شەقام”، “پێشێل کارانی یاسا، خراپترن لە دوژمن”، “شەقامەکان، سەنگەری زەحمەتکێشان” و “باشترکردنی ژیان، مافی بنچینەیی ئێمەیە”، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: یەکسان سازی حقووقەکان، چوونەسەرەوەی حقووقەکانیان بەپێی هەزینەکانی ژیان، چاکسازی مادەی ٨٩ لە یاسای تەئمینی ئیجتماعی و هەروەها، هاتنە دەرەوەی ڕێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، بوون.