فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزاەتیی پەرەستاران و پێرسۆنێلی ڕادیۆلۆژی له شارەکانی مەشهەد، کرماشان و تەورێز
یەکشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۴   |  10-08-2025

ژمارەیەک لە پەرەستاران و پێرسۆنێلی ڕادیۆلۆژی له شارەکانی مەشهەد، کرماشان و تەورێز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، یەکدەنگ و هاوئاهەنگ هاتنە سەر شەقامەکان و لەئاست کەمتەرخەمی و سەرنج نەدانی بەرپرسان بە بارودۆخی کاریان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستاران و پێرسۆنێلی ڕادیۆلۆژی لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری کاریان، پەرداخت نەکرانی حقووق و مەزایاکانیان و کەمتەرخەمی بەرپرسان لەئاست چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانیان، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە. بەشێکی دیکە لە خواستی پەرەستاران و پەرتەوکاران بریتییە لە: “تایبەتدانی شومارەی نیزام حێرفەیی بە پەرتەوکاران، پێکهێنانی ئیدارەی گشتی کاروباری ڕادیۆلۆژیستەکان لە وەزارەتی بێهداشت، گونجاندنیان لە یاسای گەشەپێدانی تواناکان و کار کردن لە بەشی پسپۆڕی تایبەت بە خزمەتگوزاری وێنەهەڵگرتنەوەی پزیشکی”.