کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و کارمەندانی شیرکەتی نەوت و گازی عەسەلویە
دوشەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۴   |  11-08-2025

کرێکاران و کارمەندانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی عەسەلویە و سایتی ٢ی کەنگان، وێڕای کرێکارانی سەکۆنەوتییەکانی POGC، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،کرێکارانی ناڕازی لەڕێگەی وتنەوەی درووشم و بە دەستەوە گرتنی پلاکاردێکی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “نەمانی سەقفی حقووقی نادادپەروەرانە، جیانەکرانەوەی کارەکان بەپێی شارەزایی و پسپۆڕی، سڕینەوەی سەقفی خانەنشینی سەنعەتی نەوت و بەکردەوە دەرهێنانی درووستی مادەی ١٠ و دانی بەک پەی لە ساڵی ٩٣ هەتا ئێستا”، بوون.