فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێشگرتن بە پێدانی مافی مەرەخەسی بە عادڵ پیرووزی
دوشەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۴   |  11-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۱٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عادڵ پیرووزی، تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی گوندی سەردوشی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و سەرەڕای تێپەڕکردنی ۲۷۵ ڕۆژ لە حوکمی زیندانەکەی، بەبێ دەستڕاگەیشتن بە سەرەکیترین مافەکانی، هەروا لە زیندان ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان بێجگە لە بەربەست سازکردن لە ڕێگای یاسایی، سەبارەت بە هەر چەشنە چالاکییەک لە داهاتوودا، هەڕەشەی کوشتنیان لەو بەندکراوە سیاسییە کردووە.  عادل پیرووزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی” بە یەک ساڵ زیندان، مەحکووم کرابوو.