فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری کامیاران
دوشەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۴   |  11-08-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕامین گورگانی هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامیاران لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش دەستبەسەرکردنی ڕامین گورگانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەکەی و وێڕای پشکنینی تەواوی ماڵەکەیان، دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلی تایبەتی ناوبراودا گرتووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ڕامین گۆرگانی لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، ڕامین گورگانی ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامیاران دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا. ناوبراو دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی کامیاران بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت” بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە کە ئەو حوکمە، لە ئاکامدا بۆ پێبژاردنی پارە گۆڕدرابوو.