کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە تەورێز
دوشەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۴   |  11-08-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە تەورێز، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم ناوەندە و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان و جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.