فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی خوێندکارانی بڕێزیلی دژبە تاریفەکانی ترامپ
چوارشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۴   |  13-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارانی بڕێزیلی ڕۆژی سێشەمە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ١٢ شاری ئەم وڵاتە لەوانە ڕێودۆژانیرۆ و بڕازیلیا، هاتنە سەر شەقامەکان و دژی سەپاندنی تاریفەی ٥٠ لەسەدی دوناڵد تڕامپ بەسەر کاڵاکانی بڕێزیل، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم خۆپیشاندانە کە لە لایەن یەکێتیی نیشتمانی دانشجویان ڕێکخرابوو، تێیدا خۆپیشاندەران دەستیان کرد بە ئاگر تێبەردانی دۆلاری تەزویری، ئاڵای ئەمریکا و بووکەڵەی تڕامپ و بولسۆنارۆ سەرۆک کۆماری پێشووی بڕێزیل.