فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕەتکرانەوەی داوای ئازادکرانی مەرجداری ماشەڵڵا کەرەمی لە لایەن دادگای ئەلبۆرز
چوارشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۴   |  13-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ١٤٠٤، داوای ئازادیی مەرجداری “ماشەڵڵا کەرەمی” بەندکراوی سیاسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان، لە لایەن لقی ۱۲ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرزەوە ڕەت کرایەوە.
پارێزەری ماشەڵڵا کەرەمی پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەو بەندکراوە سیاسییە زیاتر لە نیوەی حوکمی زیندانەکەی تێپەڕ کردووە و ئەگەری ئازادیی مەرجداری ناوبراو لە ئارادایە. ماشەڵڵا کەرەمی پاش کۆکردنەوەی سزاکانی لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە، بە ۳ ساڵ و ۷ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ماشەڵڵا کەرەمی لە ڕێکەوتی ۲ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە لایەن لقی ۱۲ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرز بە تۆمەتی “ڕەشکردنەوەی پارە و بەدەستهێنانی سامانی نایاسایی” بە یەکساڵ زیندان و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەی مەحکووم کرابوو. ناوبراو مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو بە هەمان تۆمەت لە لایەن لقی ۱۰۲ی دادگای تاوانەکانی دووی نەزەرئاباد، بە ۸ ساڵ و ۱۰ مانگ زیندان، پێبژاردنی بڕی پارەی یەک ملیارد و ۹۰۰ ملیۆن تمەن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانەکەی مەحکووم کرابوو.