
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەندەکانی حکوومەت تەرمی ١١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شندک سەر بە زاهێدانیان بەدوای ١٨ ڕۆژ بیلاتەکلیفی و لە حاڵێکدا کە دەمووچاوی هەندێکیان بەهۆی وێکەوتنی فیشەک لە مەودای نزێکەوە بەتەواوی لەناو چوو بوو، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردەوە. تەرمی ئەم هاووڵاتییانە بە ئامادەبوونی خەڵک لە گوندی “شندک” سەر بە زاهێدان، ئەسپەردەی خاک کراوە.
جێگای ئاماژەیە، “هاشم قەنبەرزێهی، حسێن قەنبەرزێهی، رەحمەتوڵڵا قەنبەرزێهی، خەلیل قەنبەرزێهی، مەنسوور قەنبەرزێهی، بەسیر قەنبەرزێهی، فەڕشید قەنبەرزێهی، عەبدولڕەحمان قەنبەرزێهی، جەواد قەنبەرزێهی، سەفییوڵڵا قەنبەرزێهی و نوورئەحمەد قەنبەرزێهی” ئەو ١١ هاووڵاتییەن کە لە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەوینی هێزەکانی ڕژیم لە ئیسفەهان کرابوونە ئامانج و گیانیان لەدەست دابوو.