دۆزرانەوەی تەرمی بەختیار مەسعوودی لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
پێنجشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۴   |  14-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی گەلاویژی ١٤٠٤، تەرمی بەختیار مەسعودی تەمەن ٢٥ ساڵ وخەڵکی شاری شنۆ و لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لەمشارە، لە ماڵی باوکیدا دۆزرایەوە.
بەختیار مەسعوودی لە جەریانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوایی بە دانانی بارمتە بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن تمەن، دوای ٦٧ ڕۆژ دەستبەسەرکردن ئازادکرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکار و وردەکارییەکانی گیان لەدەستدانی ئەم زیندانییە سیاسییە بڵاونەکراوەتەوە.