فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ٢٠ پەناخواز لە دوورگەی لامپیدۆسای ئیتالیا
پێنجشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۴   |  14-08-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی “لامپیدۆسا”ی ئیتالیا ژێرئاوکەوت و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٦٧٥ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لە دەست داوە. هەروەها، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥، زیاتر لە ٣٠ هەزار پەنابەر و کۆچبەر لە ڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتالیا، کە ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار، ١٦ لەسەد زیادی کردووە. پێویستە بوترێ، یەکێک لە خوێناویترین کارەساتەکان لە نزیک ئەم دوورگەیە لە ڕێکەوتی ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٣ ڕوویدا، کاتێک بەلەمێک کە زیاتر لە ٥٠٠ پەنابەری هەڵگرتبوو ئاگری گرت و ژێرئاو کەوت، کە بە هۆیەوە ٣٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا.