کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەی بەرقەڵا و جاددەی بێڵووی مەریوان
هەینی ۲۴-۰۵-۱۴۰۴   |  15-08-2025

بەپێی ئەو گرتە ویدیویانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ هەینی ۲۴ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچەی «بەرقەڵا» و جاددەی «بێڵووی» شاری مەریوان کەوتۆتەوە.
شایانی باسە، سەرچاوەی ئەم ئاگرە تا ئێستا دیار نییە و چاوەڕوانی دەکرێت لە ئەگەری کۆنترۆڵ نەکردنی ئاگرەکەدا، بەهۆی چڕی دارستان و لەوەڕگەکان، بە خێراییەکی زیاتر ناوچەکە بگرێتەوە.