گیان لەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە ٢٥٠ کەس بەهۆی هەستانی لافاو لە پاکستان
هەینی ۲۴-۰۵-۱۴۰۴   |  15-08-2025

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی حکوومەتی پاکستان، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥٤ کەس بەهۆی باران بارینی بەخوڕ گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە سەرەتای وەرزی باران بارینەوە لە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە نزیکەی ١٨٠ کەس، کە ٧٠ کەسیان منداڵن. هەروەها نزیکەی ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون. زۆربەی قوربانییەکان بەهۆی ڕووخانی سەقف و دیواری ماڵەکانیان، خنکان لەناو لافاو، یان شۆرتی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
لە شاری ڕاوالپندی، نزیک ئیسلام ئابادی پایتەخت، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئاوی ڕووبارێک، داوا لە دانیشتووانی نزیک ڕووبارەکە کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.