
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ناوخۆی تورکییە، پۆلیسی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئۆپڕاسیۆنێکدا ٤٠ کەس لە ئەندامانی شارەوانی ئیستانبۆل لەوانە سەرۆکی شارەوانی ناوچەی بایئۆغلۆ و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی دەستبەسەر کردووە.
ئەم هەڵمەتە نوێیەی دەستگیرکردنی ئەندامانی شارەوانی ئیستانبۆل لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە بە تۆمەتی “گەندەڵی” لە چوارچێوەی زنجیرەیەک دەستگیرکردندایە کە ماوەی چەند مانگێکە “پارتی گەلی کۆماری” دەکاتە ئامانج، کە دیارترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکییەیە. جێگای ئاماژەیە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستانبۆل، کە بە دیارترین ڕکابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دادەنرێت، لە مانگی جۆزەرداندا دەستگیرکرا و سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا. شایانی باسە، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە، ٩ سەرۆک شارەوانی لە کۆی ٢٦ سەرۆکدا کە سەر بە پارتی گەلی کۆمارین، لە ئیستانبۆل دەستگیرکراون کە زۆربەی تۆمەتەکان پەیوەندییان بە گەندەڵییەوە هەیە، تۆمەتگەلێک کە ئەوان ڕەتی دەکەنەوە.