فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە ناچەکانی سیری، نەسر و ئیلام
هەینی ۲۴-۰۵-۱۴۰۴   |  15-08-2025

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی سیری، ژمارەیەک لەم کرێکارانە شاغڵ لە سەکۆکانی نەسڕ و ئیلام، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە “درانی سەرجەم حقووق و مەزایاکانیان، نەمانی سەقفی خانەنشینی، درانی حەقی هەمیشەیی، پێداچوونەوە بە پایە حقووق و تێکەڵ نەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی ئیفلاس هێناو” بوون.