فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ناسر ئەحمەدزادە بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد
یەکشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۴   |  17-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ناسر ئەحمەدزادە تەمەن ٣٤ ساڵ، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی بەندکرانەکەی، دەستبەسە و بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
ناسر ئەحمەد زادە پێشتر بە تۆمەتی « هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی» بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ئەم حوکمە پاشان، بۆ ١٥ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.  جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو و ١٢ی ڕەشەممە هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرابوو.