ئازادکرانی زانکۆ محەممەدی بەدانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی بۆکان
یەکشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۴   |  17-08-2025

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئاڵیکەندی سەربە شاری بۆکان بە ناوی “سەید حسێن محەممەدی” ناسراو بە زانکۆ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلێۆنی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش دەستبەسەر کرانی بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زندانی ناوەندیی بۆکان گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان بانگ و دەستبەسەر کرابوو. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.