فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی نەوت و گازی گەچساران
یەکشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۴   |  17-08-2025

کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی نەوت و گازی گەچساران بە وتنەوەی درووشمی “ئێمە وادە و بەڵێنەکانی ئێوە بە درۆ دەزانین و هیچ هیوایەکمان پێ نییە”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارانی پەیمانی نەوت و گازی گەچساران بە ڕێپێوان لەئاستی ئەمشارە و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ناوەندیی ئەم شیرکەتە، ڕایانگەیاند، هەتا کاتێک کە خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێ، هەروا بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایەتیی.