کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۴   |  17-08-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم سندووقە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “بەکردەوە دەرهاتنی یەکسانسازی، نەمانی سەقفی حقووق، دانی جەژنانەی دوو بەرابەری حقووق و چارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکانی پەیوەندیدار بە دەوا و دەرمانەکانیان” بوون.