بێسەروشوێن بوونی ٤٠ کەس بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە نیجێرییە
دوشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۴   |  18-08-2025

ئاژانسی فریاکەوتنی نیجێرییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، لە ویلایەتی سۆکۆتۆ بەلەمێک کە ٥٠ سەرنیشینی هەڵگرتبوو، وەرگەڕاوە و تیمەکانیان توانیویانە ١٠ کەس ڕزگار بکەن، بەڵام ٤٠ سەرنشینەکەی دیکە بێسەروشوێنن.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ویلایەتی نیجەر بەهۆی ڕووداوێکی دیکەی نوقمبوونی بەلەمێکەوە، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدابوو. هەروەها لە ٢٩ی مانگی ڕابردوودا، دوای ئەوەی شەش کچ لە ویلایەتی جیگاوا بە بەلەمێک چوونەته سەر کار لە کێڵگەکانی ناوچەکە، بەلەمەکەیان نوقم بوو و خنکان. لە ساڵی ڕابردووشدا، ١٦جووتیار لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا گیانیان لەدەستدابوو، کاتێک بە بەلەمێکی دار دەچوونە سەر کێڵگەکانی برنج.