فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی شەش کەس لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سیستان و بەلوچستان
دوشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۴   |  18-08-2025

شەوی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵێک لە شارۆچکەی گوڵخانە لە شاری “ئێدیمی” سەربە شارستانی نیمرووز، تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان ئەم هێزانە و کەسانێکی چەکداری نەناسراو هاتە ئاراوە و بەهۆیەوە، شەش کەس لە هێزە ئەمنییەکان کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپینی چالاکانی بەلووچ، ئەم تێکهەڵچوونە نزیک کاتژمێر ٤ی سەرلە بەیانی ڕوویداوە و چەند کاتژمێر درێژەی بووە. شایانی باسە، جگە لە قوربانیانی ئەم تێکهەڵچوونە، کەسێک لە چەکدارە نەناسراوەکان دەستبەسەر کراوە. هاوکات قەرارگای سپای پاسداڕان لە بەیانییەکدا، بەبێ ئەوەیکە ئاماژە بە ناوی کوژراوەکان بکا، کوژرانی شەش کەس لە ئەندامانی پشتڕاست کردووەتەوە.