فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان و شەلاق بەسەر کیانووش چراغی
دوشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۴   |  18-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کیانوش چراغی هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارە، بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی بابەتی ناڕاست لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان” بە ١٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بە هەژمار کرانی ماوەی دەستبەسەر بوونی پێشووییەوە و هەروەها بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکدا” بە لێدانی ٤٠ زەربە شەلاقی تەعزیری مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم حوکمە، ئەم بڕیارە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت. کیانوش چراغی ڕۆژی سێشەممە ٣ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو پێشتر لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بڕیاری زیندانی کردنی یەکمانگەی بە بێ ڕونکردنەوەی تۆمەتەکانی، مانی لە خواردن گرتبوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش چراغی لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە گرتنگەی ئیلام، بەبێ بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی دادوەری ڕون، لە ژورێکدا لەگەڵ ١٥ زیندانی تۆمەتبار بە قەتڵ ڕاگیرا و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پێداویستیە سەرەتاییەکان بێبەش کرابوو. جێگای ئاماژەیە، کیانوش چراغی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، دوای تێپەڕ کردنی ١٤ مانگ زیندان بە هەڵپەسێردرانی درێژەی حوکمەکەی لە زیندانی دەرەشار ئازاد کرابوو.