کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە پاڵاوگەی فەجری جەم
دوشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۴   |  18-08-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە، ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە پاڵاوگەی فەجری جەم، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، هەر وەک باقی هاوکارەکانیان خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە “درانی سەرجەم حقووق و مەزایاکانیان، نەمانی سەقفی خانەنشینی، درانی حەقی هەمیشەیی، پێداچوونەوە بە پایەی حقووق و تێکەڵ نەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی ئیفلاس هێناو” بوون.