فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە سەکۆ نەوتییەکانی پارسی جنووبی
دوشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۴   |  18-08-2025

کرێکارانی شاغڵ لە سەکۆ نەوتییەکانی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەدرێژەی کۆبوونەوەی کرێکارانی سەنعەتی نەوت و گاز، ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە پاڵاوگەکانی ٢، ٧، ١٠ و ١٢ی پارسی جنووبی لە شارەکانی عەسەلوویە و کەنگان،  لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لەوانە: “درانی سەرجەم حقووق و مەزایاکانیان، نەمانی سەقفی خانەنشینی، درانی حەقی هەمیشەیی، پێداچوونەوە بە پایە حقووق و تێکەڵ نەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی ئیفلاس هێناو”، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بڕێوەبرد.