کۆبوونەوەی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۴   |  18-08-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە زۆربەی شارەکانی ئێران، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم ناوەندە لە شارەکانی، تاران، ئیسفەهان، تەورێز، کرماشان، مەریوان،بیجاڕ و سنە بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان و جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.