فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لەبەر چاوی خەڵک لە لارستان
سێشەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۴   |  19-08-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدای بەندکراوێک بە ناوی “سەجاد مولایی هەکانی” کە پێشتر بەتۆمەتی “کوشتنی چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک” لە بەیرەم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە شارستانی لارستان لەبەر چاوی خەڵک بەکردەوە دەرهات.
هەروەها، سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی پێنج بەندکراو بە ناوەکانی ” بێهرووز سێدقی” ، “ئارەش مەهجوور”، “هووشەنگ فەتحی”، “سالار ڕەحیم زادە” و “سیامەند سەعادەتی” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانەکانی، دەستگردی ئیسفەهان، عادڵئاوای شیراز و زیندانی ناوەندیی ساری بەکردەوە دەرهات.