ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی شەش بەندکراوی ئەفغانستانی لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس
چوارشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۴   |  20-08-2025

سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی شەش بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان کە ناوی سێ کەسیان “ئەڵڵا نەزیر تاجیک” تەمەن ٣٠ ساڵ، “عەبدولرەئووف نوورزەهی” تەمەن ٥٠ ساڵ و “عەبولڕەحمان ئێسحاق زەهی” تەمەن ٥٠ ساڵ ڕاگەیەندراوە، لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی حاڵ وەش، ئەم شەش بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. بەپێی ئامارەکان، لەسەرتای ساڵی ٢٠٢٥وە هەتا ئێستا، ٥٢ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان، لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدم کراون.