ئێعدامی مەهسا ئەکبەری لە زیندانی ناوەندیی شیراز
چوارشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۴   |  20-08-2025

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی ژن بەناوی “مەهسا ئەکبەری” خەڵکی بەیرەمی لارستان سەر بە پارێزگای فارس لە زیندانی عادڵئاوای شیراز جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەرە نێوخۆییەکانی ڕژیم، مەهسا ئەکبەری، تۆمەتباری دووەمی دۆسیەی تاوانێک بووە کە ساڵی ڕابردوو لە بەیرەمی سەر بە شاری لارستان ڕوویداوە. هاوکات حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بەناوەکانی “حسێن کەریمی” خەڵکی خومەینی شار کە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو و “تالب ڕیکانی” خەڵکی خوزستان بە هەمان تۆمەت، لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان بەکردەوە دەرهاتووە.