
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەیووب جوانپوور، هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزەکانی ئەمنیی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواستراوەتەوە و چارەووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژ، لە لایەن گرووپێک لە سەلەفییەکان کەوتە بەر لێدان و توندووتیژی و بە سەختی بریندار بووە. ناوبراو دوو ڕۆژ پاش هێرشی ئەو گرووپە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی ورد لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، تۆمەتەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە. ئەیووب جوانپوور ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، پاش تێپەڕاندنی یەک ساڵ و سێ مانگ بەندکران، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کرابوو.