فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە بانە
پێنجشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۴   |  21-08-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هوشیار شەعبانی، چالاکی مەدەنی و تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، دەستبەسەر کرا. 
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شارۆچکەی «کانی سوور»ی بانە تەقەیان لە ماشینەکەی لە کاتی ڕۆیشتنی کردووە و لە کاتێکدا کە سێ فیشەک لە لاقی ئەم چالاکە مەدەنییە دراوە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.  شایانی باسە، برینە قورسەکانی بە هۆی وەبەر کەوتنی فیشەکەوە، بووەتە هۆی نیگەرانی زۆر سەبارەت بە دۆخی سڵامتی هوشیار شەعبانی لە دەستبەسەرگە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، پێشتریش دوو جار هەوڵیان داوە بۆ دەستبەسەر کردنی ناوبراو.  جێگای ئاماژەیە، هوشیار شەعبانی لە ساڵەکانی ٩٦، ٩٧، ٩٨ و ١٤٠١، بە هۆی چالاکیی مەدەنی بۆ نموونە هەڵمەتی پشتیوانی لە کۆڵبەران و مانگرتن دەستبەسەر کرابوو و لە ژێر لێپێچینەوە بووە و لە دوو بابەتدا حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.