ئێعدامی بەندکراوێک لەبەرچاوی خەڵک لە شارستانی کۆردکوی
پێنجشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۴   |  21-08-2025

بەپێی ڕپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، سەرلە بەیانی ئمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لەبەرچاوی خەڵک لە شارستانی کۆردکوی بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بە تاوانی کوشتنی سێ کەس لەوانە ژن و مێردێک و ژنێکی گەنج، بە کەڵک ورگرتن لە چەکی گەرم لە شارستانی کۆردکوی، دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.