فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی کرمان و قوروە
هەینی ۳۱-۰۵-۱۴۰۴   |  22-08-2025

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “سەفەرعەلی کەیفەری” هاووڵاتیی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.
هاوکات بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی “ئەمیر فارۆقی” ٢٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی قوروە لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، ئەم بەندکراوە لە شەش ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەرکرابوو و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرابوو.