فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و ڕاگوێزرانی چالاکێکی کلتووری لە تاران
هەینی ۳۱-۰۵-۱۴۰۴   |  22-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چالاکێکی کلتووری و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئیحسان ڕۆستەمی چالاکی مەدەنی و تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی هەرسین و دانیشتووی شاری تاران،  لە ناو ماڵەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا. شایانی باسە، ئیحسان ڕوستەمی، لە بواری بڵاکردنەوە و کتێب چالاکیی بووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەم تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.