فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە ناوچەی خارک
هەینی ۳۱-۰۵-۱۴۰۴   |  22-08-2025

ئەمڕۆ هەینی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە، ژمارەیەک لەم کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی خارک، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، هەر وەک باقی هاوکارەکانیان خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە “درانی سەرجەم حقووق و مەزایاکانیان، نەمانی سەقفی خانەنشینی، درانی حەقی هەمیشەیی، پێداچوونەوە بە پایە حقووق و تێکەڵ نەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی ئیفلاس هێناو” بوون.