کوژرانی پێنج کەس لە هێزەکانی ئینتزامی لە ئێرانشار
شەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۴   |  23-08-2025

دوانیوەڕۆی هەینی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئینتزامی لە ئێرانشار، لە لایەن چەند کەسێکی چەکدار هێرش کرایە سەریان و لە ئەنجامیدا، پێنج کەس لە هێزەکانی ئینتزامی ڕژیم کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای ئەم هێرشە “سپای عەدڵ” لە بەیانییەکدا، بەرپرسیارەتی خۆی لەم هێرشە گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند کە سەرجەم سەرنشینانی ئەم ئۆتۆمبێلانە کوژراون و چەکەکانیشیان بە بارمتە گیراوە. جێگای ئاماژەیە، ناوی کوژراوەکان “غوڵامڕەزا وەحدان، محەممەدڕەزا ڕەحیمی، هادی ڕۆئیایی، محەممەد نەورۆزی و حەسەن تەوەلی” ڕاگەیەندراوە.