فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی ژمارەیەک لە کرێکارانی بەنداوی کاروون
یەکشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۴   |  24-08-2025

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣٠ کەس لە کرێکارانی شاغڵ لە بەنداوی کاروون، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارانە بە بیانووی نەبوونی سەرچاوەی داهات و کەمی بوودجە، لەسەر کارەکانیان دەرکراون. شایانی باسە، باقی کرێکارەکانی دیکەی ئەم بەنداوە لە کاردانەوە بەم هەوڵە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە و لەئاست بارودۆخی کاریان و نەدرانی حقووقەکانیان، ناڕزاییەتیان دەربڕیوە.