فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی بەرینی هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی لە تێلاڤیڤ
یەکشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۴   |  24-08-2025

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە سەدان هەزار کەس لە وڵاتی ئیسڕائیل، هاتنە سەر شەقامەکان و لە شارەکانی تێلاڤیڤ، ئۆرشەلیم و حەیفا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و لەئاست پڕۆژەی داگیرکردنی شاری غەززە ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری ئاگربەس و ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی دیلەکانی ژێڕ دەستی حەماس بوون.
شایانی باسە، ئەم خۆپیشاندانانە لە شاری تێلاڤیڤ، بەهۆی دەخالەتی پۆلیس بەرە توندووتیژی کێشراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، گەورەترین خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی “دیلەکان”ی تێلاڤیڤ بەڕێوەچووە، شوێنێک کە ناڕازییان بە تایبەت بنەماڵەی ٢٠ ئەسیری ئیسڕائیلی لە چنگی هێزەکانی حەماس، ئەم پڕۆژەیەیان بە هەڕەشە بۆ سەر گیانی دیلەکان ناوبرد و خوازیاری ڕاگرتنی ئەم پڕۆژەیە و وتووێژ لەسەر ئازادکردنی ئەسیرەکان بوون.