فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی گەرمسار دژی کەم ئاوی
دوشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۴   |  25-08-2025

کۆمەڵێک لە خەڵکی گەرمسار و ئارادان، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە کەم ئاوی و دابین نەکرانی مافی کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ڕووباری “حەبلەڕوود”،لە بەرامبەر ئۆستانداریی سمنان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کۆبوونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ چوونی وەزیری ناوخۆ بۆ پارێزگای سمنان ودەرخەری تووڕەیی و نیگەرانی خەڵکە لەئاست سەرنج نەدانی بەرپرسان بە سەرچاوەکانی ئاو و گوزەرانی خەڵک و جووتیاران. ناڕازییان دەڵێن: “ناتوانن مافی ئێمە لەبەر چاو نەگرن و تا کاتێک کە مافەکانمان مسەوگەر دەبێ، بێدەنگ نابین”.