
خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، گرانی، ئاوسان، لە ناڕەزایەتیی بە لەخوارەوە بوونی حقووقەکانیان، لە ئێعتڕاز بە هەڵاواردن و نایەکسانی، ئێعتڕاز بە کەشی سەرکوت و زیندان، ئێعتڕاز بە نەبوونی نەخۆشخانەی تایبەت، نەبوونی دەوا و دەرمان، بێهداشتی خۆڕایی و نەبوونی پەروەردەی گونجاو و خۆڕایی بۆ هەمووان، ئێعتڕاز بە نەبوونی خانووی گونجاو، ئێعتڕاز بە ستەم و چەوسانەوە و نەبوونی ڕێکخراوی سەربەخۆ، لە بەرامبەر بینای تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبونەوە.
شایانی باسە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیە بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دت مافەکانمان”، “کرێکاری زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “خانەنشینی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “لەژێر باری زۆڵم ژیان ناکەین” و “لە خوزستان تا گیلان تا سیستان تا تاران، مەرگ و نەمان بۆ مۆدیران”، وێڕای دەربڕینی ئێعتڕاز بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، پشتیوانیان لە شەریفە محەممەدی کرد و خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی ناوبراو بوون.