فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ١٨ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۴   |  26-08-2025

لەدرێژەی شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵک دژبە پچڕانی بەردەوامی بەرق، کەم ئاوی، گرانی، چوونەسەرەوەی ئاوسان، نادادپەرەوەری و نەدرانی حەقدەستەکان، زۆربەی شارەکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، شایەتی ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵک بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لەکرێکارانی پەیمانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی گەچساران، کرێکارانی شیرکەتیی شاغڵ لە بەشی حەراسەتی مەیدانی نەوتی یادئاوەران، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شووش، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی زانکۆی فەرهەنگیان و ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی گۆڵباران و پڕۆژەی نیشتەجێ بووانی حەکیم لە تاران، ژمارەیەک لە جووتیاران لە سمنان و دزفوول، کۆمەڵێک لە کرێکاران و کارمەندانی دائێمی سەنعەتی نەوت لە سایتی یەکی عەسەلوویە، سایەتی دووی کەنگان، پاڵاوگەکانی ٧، ١١ و ١٢ی دامەزراوەی گازی پارسی جنووبی، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی خارک، کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری، پاڵاوگەی گازی فەجری جەم و ناوچەی ئابووری وزەی پارس، لەئاست پێڕانگەیشتن بە خواستەکانیان و جێبەجێ نەکرانی داواکارییەکانیان، لە شوێنە پەیوەندیدارەکان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
هاوکات، ژمارەیەک لە کرێکارانی نەوت و گازی پارسی جنووبی لەچەند سەکۆی گازی،دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت. هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە پێترۆشیمی ڕازی بەندەر ماەشەهر، بۆ ١٨هەمین ڕۆژی بەردەوام، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.