کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری
سێشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۴   |  26-08-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، هاوشێوەی هاوکارەکانیان خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە “درانی سەرجەم حقووق و مەزایاکانیان، نەمانی سەقفی خانەنشینی، درانی حەقی هەمیشەیی، پێداچوونەوە بە پایە حقووق و تێکەڵ نەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی ئیفلاس هێناو” بوون.