ئازادکرانی ڕەفیق مستەفایی بەدوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر بوون
چوارشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۴   |  27-08-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، ڕەفیق مستەفایی، ٤٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی مەریوان، پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەفیق مستەفایی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو. ئەم هاووڵاتییە لە کارگەیەکی خشت بڕی کە شوێنی کارەکەی بووە، دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان گواسترابوویەوە.