بیستەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی پێترۆشیمی ڕازی
چوارشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۴   |  27-08-2025

کرێکارانی شاغڵ لە پێترۆشیمی ڕازی بەندەری ماەشەهر، ئەمڕۆ چورشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، بۆ ٢٠مین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شوڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی پەیمانی نەوت ڕایگەیاندووە، لە حاڵێکدا کە ئەحمەد عەساکرە و جەواد ڕاشدی پێشتر بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەستبەسەر کرابوون، ئێستا ڕێگەیان پێ نادرێ کە بچنەوە سەر کارەکانیان. شایانی باسە، ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان، بەرپرسانی حەراسەت پێشیان بە سێ کەس لە کرێکارانی ئەم دامەزراوەیە بەناوەکانی سەعید بازدار، مەیسەم باقری و فازڵ سەعدوونی، گرتبوو.