فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی نادیاربوونی چارەنووسی محەممەد لوتفی فەڕ
پێنجشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۴   |  28-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، محەممەد لوتفی فەڕ، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی شاری مەهاباد، ٦٨ ڕۆژی لە ناڕوونی و دەستبەسەریدا تێپەڕاندووە و بارودوخی یاسایی ناوبراو هەروا نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، محەممەد لوتفی فەڕ لە ماوەی دەستبەسەركرانەكەی لە مافە سەرەتاییەكانی خۆی وەكوو دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە مەهاباد دەستبەسەر كرابوو. شایانی باسە، محەممەد لوتفی فەڕ سەرەتا بۆ یەكێک لە دەستبەسەرگەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گواسترایەوە و دوای ماوەیەک بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە. تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.