فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕزایەتیی خوازیارانی یەکەی نیشتەجێ بوونی نیشتمانی پەردیس لە نیشابوور
پێنجشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۴   |  28-08-2025

کۆمەڵێک لە خوازیارانی پڕۆژەی ٤٦٣ واحیدی یەکەی نیشتەجێ بوونی نیشتمانی پەردیس، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە بەرامبەر ئەم پڕۆژەیە خێوەتیان هەڵداوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
ناڕازییان دەڵێن: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج ساڵ بەسەر دانی پارەی پێشەکی ئەم خانووانە، بەڵام هەتا ئێستا ئەم پڕۆژەیە تەواو نەبووە و ماڵەکانمان ڕادەست نەکراوە.