ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی خەڵکی سنە بۆ پشتیوانی لە موعەلیمانی دەرکراوی کوردستان
هەینی ۰۷-۰۶-۱۴۰۴   |  29-08-2025

ئەمڕۆ هەینی ٧ی خەرمانانی١٤٠٤، بە سەدان کەس لە خەڵکی شاری سنە لە وەڵام بە بانگەوازی “کومیتەی پشتیوانی خەڵکی لە موعەلیمانی دەرکراوی کوردستان”، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان بە درووشمی “کرێکار، موعەلیم، خوێندکار، یەکبگرن یەکبگرن” بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشداربووانی ئەم حەرەکەتە ئێعتڕازییە بە ڕێپێوان بەرەو ئاویەر، دەرکرانی موعەلیمانیان بە توندی مەحکووم کرد و خوازیاری گەڕانەوەی خێرای ئەوان بۆ سەر کارەکانیان بوون.